ترەمپ: ئیسرائیل دەستبەجێ بۆمبارانی غەززە بوەستێنێت

2025-10-04  112 جار خوێنراوەتەوە

سەرۆکی ئەمریکا دوای وەڵامدانەوەی حەماس بۆ پلانەکەی بۆ کەرتی غەززە رایگەیاند، "پێویستە ئیسرائیل دەستبەجێ بۆمبارانکردنی غەززە بوەستێنێت."
 
دەقی نوێترین لێدوانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە پۆستێکی تۆڕی کۆمەڵایەتیی ترووس سۆشیاڵ:
 
"بە پشتبەستن بەو راگەیێنراوەی کە تازە لەلایەن حەماسەوە بڵاوکرایەوە، پێموایە ئەوان ئامادەن بۆ ئاشتییەکی بەردەوام. دەبێت ئیسرائیل دەستبەجێ بۆمبارانکردنی غەززە بوەستێنێت، بۆ ئەوەی بتوانین بارمتەکان بە سەلامەتی و بە خێرایی دەربهێنین! ئێستا زۆر مەترسیدارە کە ئەوە بکەین. ئێمە لە ئێستاوە لە گفتوگۆداین بۆ یەکلاکردنەوەی وردەکارییەکان. ئەمە تەنیا پەیوەندیی بە غەززەوە نییە، ئەمە پەیوەندیی بە ئاشتیی رۆژهەڵاتی نێوەڕاستەوە هەیە کە  کە لەمێژە هەوڵی بۆ دەدرێت."


   ئەمانەش بخوێنەرەوە