ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی و هاکان فیدان ئاشکراکرا

5   کاتژمێر پێش ئێستا  274 جار خوێنراوەتەوە

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا لە ئەنقەرە کۆبوونەوە. نێچیرڤان بارزانی دەڵێت، تاوتوێی هاریکاریی هاوبەشیان کردووە. 
 
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس لەبارەی کۆبوونەوەکە رایگەیاند، "جەختمان کردەوە لەسەر گرنگیی هەوڵە هاوبەشە هەرێمییەکان بۆ چارەسەرکردنی ئەو پرسانەی کە جێگەی بایەخی هاوبەشن و بۆ پێشخستنی سەقامگیری لە تەواوی ناوچەکەدا."
 
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە رایگەیاند، "هه‌ردوولا جه‌ختيان له‌ خواستى دوولايه‌نه‌ بۆ بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى توركيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا كرده‌وه‌، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ى چۆنيه‌تيى فراوانكردنى بواره‌كانى هاريكاريى هاوبه‌ش، بيروڕايان گۆڕييه‌وه‌."
 
بەگوێرەی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی و هاکان فیدان باسیان له‌ پرسى ئاو له‌نێوان توركيا و عێراقدا كرد. 
 
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، "نێچيرڤان بارزانى داكۆكیى له‌ پێويستيى هه‌ماهه‌نگيى نێوان عێراق و توركيا كرده‌وه‌، به‌ شێوه‌يه‌ك، به‌ڕێوه‌بردنى ئاو هه‌موو پێداويستييه‌كانى هه‌ردوولا دابين بكات."
 
دۆخى ناوچه‌كه‌ و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بووە. 


   ئەمانەش بخوێنەرەوە