زۆرترین رێژەی بارانبارین لە سنوری سلێمانی بووە
2 کاتژمێر پێش ئێستا
50 جار خوێنراوەتەوە
لەماوەی 24 سەعاتی رابردوودا زۆرترین رێژەی بارانبارین لە گوندی یاخسەمەری سەربە پارێزگای سلێمانی بووە، کەلەسەروو 130 ملم باران باریوە، کەمترینیش لە حاجی ئۆمەران و خانەقین بووە کە رێژەکەی کەمترە لە 2 ملم.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا زۆرترین رێژەی بارانبارینی 24 سەحاتی رابردووی هەرێمی راگەیاند، کەبەپێی راگەیەندراوەکە زۆرترین رێژەی باران لە یاخسەمەر سەربە پارێزگای سلێمانی بووە کە رێژەکەی 132 ملم بووە، کەمترین رێژەی بارانبارینیش حاجی هۆمەرانی سەربە هەولێر و خانەقینی سەربە کەرکوک بووە کە رێژەکەی 1.2 ملم بووە.
بەپێی زانیارییەکان ئەو شوێنانەی کەشوهەوا تێیدا ساردە و کەشی بارانبارین تێیدا زاڵە و لەناو لیستەکەدا رێژەی بارانی کەمە، بەهۆی بارینی بەفرەوەیە لەو ناوچانە.
هاوکات لە ناوچەکانی مێرگەسور و شەقڵاوەو نازەنین و حاجیئاواو سەرکەپکان و پێنجوێن و چوارتاو دینارتە، رێژەی بارانبارین لەسەروو 100 ملیمەوە بووە.
ناوچەکانی هەڵەبجەی تازە و دەربەندیخان و سەیدسادق و سێمێل و کەلار و کفری و هەڵەبجە و خورماڵ و سیروان رێژەی بارانبارین تێیاندا لە خوار 10 ملیمەوە بووە.
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسیش بەفر و باران تا کۆتایی ئەمساڵ بەردەوام دەبێت و بەو پێیەش رێژەی بارانبارین لەهەرێم بەرزدەبێتەوە.
|