هۆشدارییەکی نوێ و توند لە ترەمپەوە بۆ ئێران
6 کاتژمێر پێش ئێستا
128 جار خوێنراوەتەوە
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریکا ئاشكرایكرد: وڵاتەکەی پێشنیازێکی پێشکەش بە ئێران کردووە، دەبێت بە خێرایی بجوڵێن ئەگینا شتێکی خراپ روودەدات.
ترەمپ، لە لێدوانێكدا لە ناو فرۆكەكەی لە کاتی کۆتایی هێنان بە سەردانەکەی بۆ ئیمارات، دوا وێستگەی گەشتەکەی بۆ وڵاتانی کەنداو، کە سعودیە و قەتەریشی لەخۆگرتبوو، وردەکاری لەبارەی ناوەڕۆکی پێشنیازەكە نەخستەڕوو، ئێرانیش تائێستان وەرگرتنی ئەو پێشنیازەی پشتڕاست نەكردووەتەوە.
هاوکات رۆیتەرز ئاشکرای کردووە پێشنیارەکەی ترەمپ گەیشتۆتە دەست بەرپرسانی عوممان و بەم نزیکانە رادەستی ئێران دەکرێت.
ترەمپ وتی: پێشنیازێکیان هەیە، بەڵام لەوەش گرنگتر پێویستە بيزانن ئەوەیە، دەبێت بە خێرایی بجوڵێن، ئەگینا شتێکی خراپ روودەدات.
پێشتر ماڵپەڕی هه واڵی "ئاکسیۆس"ی ئەمریکی بڵاویکردووه، ئیدارەی ترەمپ له میانی خولی چوارەمی دانوستانەکان که رۆژی یەکشەممەی رابردوو بەڕێوەچوو، پێشنیازێکی نوسراوی بۆ رێککەوتنی ئەتۆمی پێشکەش به ئێران کردووه .
|