سودانی داوای دەرکردنی هێزەکانی تورکیا لە عێراق دەکات
2025-07-29
394 جار خوێنراوەتەوە
محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق داوای دەرکردنی هێزەکانی تورکیا لە ناو خاکی عێراق دەکات و دەشڵیت هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەكان بۆ سەر کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان کردەوەی تیرۆریستین.
سەرۆک وەزیرانی عێراق لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ئاژانسێکی ئەمریکی باسی چەند پرسێکی گرنگی تایبەت بە هەرێمی کوردستان و جەنگی ئێران ئیسرائیل و رێککەوتنی ئەنقەرە و پەکەکەی کردووە.
محەمەد شیاع سودانی لەبارەی رێککەوتنی ئەنقەرە و پەکەکە دەڵێت پێشوازیمان لە ڕێککەوتنی ئاشتی نێوان حکومەتی تورکیا و پارتی کرێکارانی کوردستان کرد، جەختیشیکردەوە ئێستا هیچ پاساوێک بۆ هێزەکانی تورکیا لەناو عێراقدا نییە و پێویستە خاکی عێراق جێبهێڵن.
محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق هێرشە درۆنیەکان بۆ سەر کێڵگە نەوتییەکانی کوردستان بە کردەوەی تیرۆریستی ناو دەبات ودەڵێت لەگەڵ هەرێمی کوردستان و هێزەکانی هاوپەیمانان كاردەكەین بۆ دەستنیشانكردنی بكەران و ئەنجامدەرانیان و لێپرسینەوەی توند‌و جیدییان لەگەڵ دەکەین.
محه‌مه‌د سودانی ئاشكراشیكرد، لەکاتی جەنگی ئێران ئیسرائیل‌دا زیاتر له 29 جار هه‌وڵی هه‌ڵدانی مووشه‌ك و درۆنیان له ناوخۆی عێراقه‌وه بۆ ئیسرائیل و بنکەکانی ئەمریکا لەناوچەکە پوچه‌ڵكردۆته‌وه‌و جەختیشکردۆتەوە بڕیاری ئاشتی و شه‌ڕ به‌ته‌نها له ده‌ستی ده‌وڵه‌تدایهو رێگه به هیچ تاك و قه‌واره‌یه‌ك ناده‌ن عێراق وه‌ك بنكه‌یه‌ك بۆ ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كان به‌كاربهێنێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووە "ڕێگری له هه‌ر لایه‌نێك ده‌كه‌ین كه پاساو دروستبكات بۆئه‌وه‌ی عێراق بكاته ئامانج یان رایكێشێته ناو شه‌ڕه‌كانه‌وه"سه‌باره‌ت به دانوستانه‌كانی واشنتن و تاران ، سودانی دەڵێت، "هیوادارین دانوستانه ئه‌تۆمییه‌كانی نێوان ئێران و ئه‌مریكا ده‌ستپێبكه‌نه‌وه.
|