بۆ ئەوانەی هەمیشە هەست بە ماندوێتی دەکەن
2025-06-12
54 جار خوێنراوەتەوە
هەندێک کەس بەدەست بەردەوامی ماندوێتی دەناڵێنن، لەکاتێکدا چالاکییەکانی ژیانی ڕۆژانەیان و پیشەکەیان پێویستی بە هەوڵی جەستەیی و دەروونی نییە بەڵام هەمیشە ماندوون.
شارەزایان دەڵێن؛ هەندێک خووی ڕۆژانە، هۆکاری ڕاستەقینەی پشت ئەم ماندوێتییە درێژخایەنەن.
نانی بەیانی
بەیانیان، ئاستی شەکری خوێن دادەبەزێت، ئەمەش وادەکات مرۆڤ هەست بە سستی و ماندوێتی بکات تەنانەت پێش دەستپێکردنی ڕۆژەکەی.
تەنها خواردنی لانیکەم پارچەیەک میوە یان کوپێک شیر یان قاپێک ماست دەتوانێت ئەو وزەیە بە جەستەت بدات کە پێویستییەتی بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ چالاکییەکانی ڕۆژەکەدا.
زیاد لە پێویست خواردنەوەی قاوە
ئەگەر کەسێک بە درێژایی ڕۆژ چەند کوپێک قاوە بخواتەوە، لەوانەیە زیانی زیاتری هەبێت نەک سوود.
بە دڵنیاییەوە کافاین وزەیەکی خێرا دەدات، بەڵام تەمەنی کورتە بەدوای یەکدا قاوە مەخۆ لەجێی ئەوە بڕێکی گونجاو ئاو بخۆرەوە، کە بۆ پاراستنی ئاستی وزە بە درێژایی ڕۆژ گرنگی خۆی هەیە.
ئەنجامنەدانی وەرزش
وەرزشکردن ئاستی وزە بەرز دەکاتەوە لەڕێگەی زیادکردنی ڕۆیشتنی خوێن و دەردانی مادەی ئەندۆرفین کە هۆرمۆنەکانی هەستکردن بە باشین، هەروەها یارمەتیت دەدات لە شەواندا باشتر بخەویت.
لە وەرزشکردندا دەتوانرێت چەندین سوود بەدەستبهێنرێت، تەنانەت ئەگەر تەنها 15 خولەک بە پێ ڕۆیشتن بێت یان ڕۆژانە دانیشتنێکی خێرای یۆگا بێت.
ناڕێکی خەو، قەلەقی، زۆر خواردنی شەکر، بە درێژایی ڕۆژ دانیشتن؛ هۆکارگەلی دیکەن کە ئەوانیش وا دەکەن بەردەوام هەست بە شەکەتی و ماندویتی لەرادەبەدەر بکەیت.
|