کاریگەریی بەکارهێنانی مۆبایل لەسەر گوێ چییە؟

2025-07-28  151 جار خوێنراوەتەوە

پزیشكی پسپۆڕی نەخۆشییەكانی گوێ و بیستن دەڵێت، زیاد لە پێویست بەکارهێنانی مۆبایل و بەرکەوتنی بەردەوام بە شەپۆلی کارۆموگناتیسی لە مۆبایلەوە ڕەنگە ببێتە هۆی چەندین کێشەی تەندرووستی پەیوەست بە گوێچکەکانەوە.

د. پێشڕەو بورهان پزیشكی پسپۆڕی نەخۆشییەكانی گوێ و بیستن لە نووسینێكدا ئاماژە بەوە دەكات کاریگەرییە زیانبەخشەکانی بەکارهێنانی مۆبایل لەسەر گوێ بە تێپەربوونی کات چین.

دەقی نووسینەكەی :-

زیاد لە پێویست بەکارهێنانی مۆبایل و بەرکەوتنی بەردەوام بە شەپۆلی کارۆموگناتیسی لە مۆبایلەوە ڕەنگە ببێتە هۆی چەندین کێشەی تەندرووستی پەیوەست بە گوێچکەکانەوە.

زیانەکانی بەکارهێنانی مۆبایل لەسەر گوێ:

زەنگی گوێ

کاریگەری لەسەر دەماری بیستن

لەدەستدانی بیستن

هەوکردنی گوێ

ئامۆژگاری بۆ کەمکردنەوەی زیانەکان:

کەمکردنەوەی ماوەی پەیوەندییەکان

بەکارهێنانی سیپیکه‌ری دەرەکی

دوور بکەوەرەوە لە ئاستی بەرزی دەنگ

دوور بکەوەرەوە لە بەکارهێنانی بەردەوامی هێدفۆن و پشوویەکی ڕێکوپێک بە گوێچکەکانت بدە.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە