ئەردۆغان رێککەوتنی عێراق و تورکیا بۆ هەناردەکردنی نەوت نوێ ناکاتەوە
2025-07-21
256 جار خوێنراوەتەوە
سەرۆککۆماری تورکیا بڕیارێکی واژۆ کرد کە بەپێی ئەو بڕیارە، رێککەوتنی بۆریی گواستنەوەی نەوتی خاوی نێوان تورکیا و عێراق، کە لە ساڵی 1973وە کاری پێدەکرێت، لە ساڵی 2026 کۆتایی پێدێت.
ڕهجهیب تهیب ئهردۆغان، سهرۆك كۆماری توركیا ڕێككهوتنی عێراق و توركیا بۆ ههناردهكردنی نهوت نوێ ناكاتهوه و ڕێكهوتنهكه ساڵی 2026 كۆتایی دێت.
ڕۆژنامهی فهرمی توركیا ئهمڕۆ دووشهممه بڵاویكردهوه، ڕێککەوتنی بۆری نەوتی خاو لە نێوان تورکیا و عێراق لە ساڵی 2026 کۆتایی دێت، بڕیارەکە لە ڕۆژنامەی فەرمیی بە واژۆی ڕەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆک کۆماری تورکیا بڵاوکرایەوە.
بەپێی بڕیاری ژمارە (10113) کە لە ڕۆژنامەی فەرمیدا بڵاوکراوەتەوە، ڕێککەوتنی بۆری نەوتی خاو کە لە ساڵی 1973 لە نێوان تورکیا و عێراق واژۆ کراوە، لەگەڵ ڕێککەوتن و پرۆتۆکۆلەکانی ئێستای و بەڵگەنامە زیادەکانی، لە 27ی تەمموزی 2026 کۆتایی پێدێت.
ئاماژه بهوهشكراوه، ئەو ڕێککەوتنە بە درێژایی ساڵان بە پرۆتۆکۆڵی جۆراوجۆر نوێکراوەتەوە و دوایین جار بوە لە ساڵی 2010 بۆ ماوەی 15 ساڵ درێژکرایەوە.
|