تەندروستی عیراق: 16 حاڵەتی نوێی تایخوێنبەربوون تۆمارکرا
2025-07-21
356 جار خوێنراوەتەوە
وەزارەتی تەندروستی عیراق رایدەگەیەنێت:" 16 حاڵەتی نوێی تایخوێنبەربوون و 2 حالەتی مردن بە نەخۆشییەکە تۆمارکراون".
لەڕاگەیەندراوێکدا کە کۆپییەکی بۆ 7ROJ نێردراوە، وەزارەتی تەندروستی عیراق رایگەیاندووە:" ئەمڕۆ 16 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە تایخوێنبەربوون تۆمارکراوە".
" هاوکات 2 حاڵەتی مردن بە نەخۆشییەکە لە پارێزگاکانی زیقار و واسط تۆمارکراون"، لەڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە.
ئەوەش لەکاتێکدایە، لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکەوە تائێستا 231 حاڵەتی تووشبوون و 30 حاڵەتی مردن بە نەخۆشییەکە تۆمارکراون.
|