یاسای حه‌شدی شه‌عبی ناکۆکی دەخاتە نێوان ئەمریکا و عێراق

2025-07-24  305 جار خوێنراوەتەوە

ئەمریکا دەرکردنی یاسای هێزەکانی حه‌شدی شه‌عبی لە عێراق ڕەتکردەوە، محەمەد شیاع سودانیش، جەخت لەوەدەکاتەوە ئەو یاسایە بەشێکە لە "چاکسازی دامەزراوەیی.

ناکۆکیی نێوان بەغدا و واشنتن دوای پەیوەندییەکی ته‌له‌فۆنی لە نێوان محەمەد شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و مارکۆ ڕوبیو، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەریهەڵدا، کە "نیگەرانی خۆی دەربڕی سەبارەت بە ڕەشنوسی یاسای حه‌شدی شه‌عبی، کە هێشتا لە له‌ په‌رله‌مانی گفتوی  له‌سه‌ر ده‌كرێت.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا جەختی لەوە کردەوە "دەرکردنی ئەو جۆرە یاسایە دەبێتە هۆی چەسپاندنی نفوزی ئێران و گروپە چەکدارەکان کە سەروەری عێراق تێکدەدەن". ڕوبیۆ لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی ئێکس نوسیویەتی، "واشنتن پاڵپشتی عێراقێکی ئاوەدان دەکات، دور لە نفوزی ئێران.

لەبەرامبەردا حکومەتی عێراق کەمێک جیاوازتر قسەکانی نێوان سودانی و ڕوبیوی بڵاوکردەوە، نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەڵێت، "ناساندنی یاسای حه‌شدی شه‌عبی کە لەژێر دەسەڵاتی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکاندا کاردەکات، بەشێکە لە پرۆسەی چاکسازیی ئەمنی.

شارەزایان پێیانوایە عێراق دەستی کردوە بە وەرگرتنی سەرنجی ئیدارەی ئەمریکا، بە بەراورد بە مانگەکانی پێشوو، لەوبارەیەوە ئیحسان شەمەری، سەرۆکی سەنتەری هزری سیاسی ڕایگەیاند، "بانگەوازەکەی ڕوبیۆ بۆ سەرۆک وەزیران لە چوارچێوەی ئەو شتە دێت کە دەتوانرێت ناوی بنێین چەرخی ئەمریکا بەرەو عێراق، کە بە شێوەیەکی نافەرمی دەستیپێکردوه‌ لە ڕێگەی ئەو مەرجانەی کە وەک پەیام دەگوازرێنەوە.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، "ئەمریکا لەم دواییانەدا تەرکیز و چاوی زیاتر لەسەر عێراقەو، واشنتن هەستده‌كات نفوزی ئێران ئەمجارە لەڕێگەی یاساوە درێژدەبێتەوە، ئەوەش وایلێکرد لەڕێگەی کەناڵە دیپلۆماسییەکانەوە هەنگاوی ڕاستەوخۆ بگرێتەبەر.

 


   ئەمانەش بخوێنەرەوە