ترامپ: حەماس ڕێککەوتنی ناوێت و دەڕوخێت
20 کاتژمێر پێش ئێستا
379 جار خوێنراوەتەوە
دۆناڵد ترەمپ حەماس تۆمەتبار دەکات بەوەی کە نایەوێ لەگەڵ ئیسرائیل لەسەر ئاگربەستی غەززە رێکبکەوێت، هاوکات ڕاگەیاندراوەکەى ماکرۆن سەبارەت بە دانپێدانانی دەوڵەتێکی فەلەستینی وتى: بێ مانایە و قسەکانی هیچ قورسایییەکیان نییە.
سەرۆکی ئەمریکا رۆژی هەینی لە کۆشکی سپی بە رۆژنامەوانانی وت، پێی وایە حەماس "دەڕووخێت."
قسەکانی ترەمپ رۆژێک دوای ئەوە دێن کە ستیڤ ویتکۆف، نێردەی ئەمریکا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی نێوەڕاست وتی، ئیدارەی واشنتن بڕیاری داوە شاندەکەی لە دانوستاندنەکانی تایبەت بە ئاگربەستی غەززە بکشێنێتەوە، دوای ئەوەی حەماس پێشنیازێکی خستەڕوو کە بە لایەوە پەسندکراو نەبوو.
بەشێک لە پەیامەکانى ترەمپ:
حەماس بەڕاستی نایەوێت بگەنە ڕێککەوتن.
پێم وایە حەماس گۆشەگیری دەکرێت.
ئێمە لە دانوستانەکانی غەززە کشاینەوە و ئەمەش جێگەی داخە.
حەماس هیچ بەرژەوەندییەکی نییە لە ئەنجامدانی هیچ گرێبەستێک و دەبێت لەناوببرێت.
حەماس دەزانێت دوای گەڕانەوەی ئەو هەموو بارمتە چی ڕوودەدات، هەر بۆیەش نایەوێت بگەنە ڕێککەوتن.
حەماس نایەوێت بگەنە ڕێککەوتن و پێموایە دەیەوێت بمرن و دەبێت شەڕ ڕووبدات و حەماسیش لەناوبچێت.
ئێمە بەشداریمان کردووە لە ئازادکردنی ژمارەیەکی زۆر لە بارمتەکان لە غەززە و پرۆسەی ئازادکردنی ئەو بارمتە ماونانەی کە لەلایەن حەماسەوە دەستیان بەسەردا گرتووە قورستر دەبێت.
گەڕانەوەی ئەو بارمتە ماونانەی لە غەززە ئەستەمە، چونکە حەماس دەزانێت هیچ موزایەدەی نابێت.
لەگەڵ نەتانیاهۆ قسەم کرد سەبارەت بە ناردنی هاوکاری بۆ غەززە، بەڵام ناچمە ناو وردەکارییەکان.
بنەماڵەی زیندانییە ئیسرائیلییەکان داوایان لێکردم کە یارمەتیم بدەم بۆ گەڕاندنەوەی کوڕەکانیان، بە مردووەکانیشەوە، ئێمەش ئەوەمان کرد.
ڕاگەیاندنی ماکرۆن سەبارەت بە دانپێدانانی دەوڵەتێکی فەلەستینی بێ مانایە و قسەکانی هیچ قورسایییەکیان نییە.
|