لە %75 هاووڵاتیانی سلێمانی فۆڕمی ئەلکترۆنیان پڕکردۆتەوە

2025-07-25  308 جار خوێنراوەتەوە

پرۆسەی تۆمارکردنی فۆڕمی ئەلكترۆنی خۆراك  لە هەرێمی کوردستان بەردەوامی هەیە و بەڕێوەبەری پسوڵەی خۆراکی سلێمانییش رایدەگەیەنێت:" %75 هاووڵاتیان فۆڕمی ئەلیکترۆنیان پڕکردۆتەوە و تا رۆژی 1ی8 بەردەوام دەبێت".

ئاراس محەمەد بەڕێوەبەری پسوڵەی خۆراکی سلێمانی رایگەیاند:" لە سلێمانی پرۆسەی تۆمارکردنی  فۆڕمی ئەلیكترۆنی خۆراك بەردەوامی هەیە، تاوەکو ئێستا یەک ملیۆن و 471 هەزار 354 کەس بەشداریان لە پڕکردنەوەی فۆڕمەکەدا کردووە کە دەکاتە %75ی پرۆسەکە".

ئاماژەی بەوەشکرد: " ئەو کەسانەی هێشتا خۆیان تۆمار نەکردووە، تا رۆژی 1ی8ی2025، کاتیان هەیە تا  فۆڕمەکە پڕ بکەنەوە، لە دوای ئەو بەروارەوە هەموو خزمەتگوزارییەکان بە پارە بەردەستدەبێت".

ئەوەش لە کاتێکدایە، لە هەرێمی كوردستان یەك ملیۆن و 300 هەزار هاووڵاتی ماون فۆڕمی خۆراكی ئەلیكترۆنی پڕبكەنەوە، بەجۆرێك لە هەولێر زیاتر لە 400 هەزار كەس و لە سلێمانی زیاتر لە 498 هەزار كەس و لە دهۆكیش 380 هەزار هاووڵاتی ماون فۆڕمی ئەلیكترۆنی خۆراك پڕبكەنەوە.

 


   ئەمانەش بخوێنەرەوە