داهاتی هه‌نارده‌ی نه‌وتی عێراق بۆ مانگی شه‌ش ئاشكراده‌كرێت
2025-07-25
42 جار خوێنراوەتەوە
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ئه‌مڕۆ هه‌ینی ڕایگه‌یاند، له ماوه‌ی مانگی (حوزه‌یران/6)ی ئه‌مساڵدا، زیاتر له شه‌ش ملیار دۆلار داهاتیان له هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی خاو‌دا به‌ده‌ستهێناوه.
به‌پێی ئاماری كۆتایی مانگی (حوزه‌یران/6) كه له‌لایه‌ن كۆمپانیای نیشتمانی به‌بازاڕكردنی نه‌وت (سۆمۆ) ده‌رچوه، هه‌نارده‌ی نه‌وتی خاو گه‌یشتوه‌ته 98 ملیۆن و 882 هه‌زار و 613 به‌رمیل و داهاتی زیاتر له شه‌ش ملیار و 698 ملیۆن و 21 هه‌زار دۆلاری به‌ده‌ستهێناوه.
له ئاماره‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه كه كۆی گشتی بڕی هه‌نارده‌ی نه‌وتی خاو له ماوه‌ی مانگی (حوزه‌یران) له كێڵگه نه‌وتییه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشوری عێراق 97 ملیۆن و 718 هه‌زار و 944 به‌رمیل بوه، هاوكات هه‌نارده‌ی كێڵگه‌ی گه‌یاره‌ش، 946 هه‌زار و 741 به‌رمیل بوه، بڕی هه‌نارده‌كردنیش بۆ ئوردن 216 هه‌زار و 878 به‌رمیل بوه.
|