د.محەمەد سابیر: پشتگیری ئەو پرۆژانە دەکەین لەشاخەکانی سلێمانی دەکرێن

2025-08-13  419 جار خوێنراوەتەوە

سەرۆکی دامەزراوەی جەلال تاڵەبانی دەڵێت پشتگیری ئەو پرۆژانە دەکەین کە لەشاخەکانی سلێمانی دەکرێن و پڕۆژەی نیشتەجێبونی تیا دروست دەکەن.

د. محەمەد سابیر سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی لە لێدوانێکی تایبەتدا بە 7ROJ ی ڕایگەیاند هەوڵ دەدەین لەو پڕۆژانەدا کە یەکەی نیشتەجێبون لەسەر شاخەکانی سلێمانی ( گۆیژە ) دروست دەکەن بەشدار بین و پشتگیرییان بکەین و زۆر گرنگە بەلامانەوە.

د. محەمەد سابیر وتیشی بەهەموو شێوەیەک هاوکار و بەشداری ئەو پڕۆژانە دەبین لە ڕووی ڕاگەیاندنەوە بێت یاخوود لەهەر ڕوویەکەوە پێویستیان پێمان بێت ئێمە پشتیوانیان دەبین و بەشداری لەو پرۆژانەدا دەکەین.

ئەوەش لەکاتێکدایە گروپی پاراستنی موڵک و ماڵی سلێمانی چەندین کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی و چالاکییان دژی بڕینی شاخەکانی گۆیژەی سلێمانی ئەنجام داوەو بە مەترسی بۆ سەر داهاتووی سلێمانی ناوی دەبەن.

ئەم قسانەی سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی کە بۆ ٧ڕۆژی کردوون لە دیدارێکی زانستیدا بوو لەشاری سلێمانی  کە تایبەت بوو بە گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا و ژینگەو چۆنیەتی چارەسەر کردنیشی خرانە ڕوو.

 


   ئەمانەش بخوێنەرەوە