تورکیا ڕێككه‌وتنێكی نوێی نه‌وتی لەگە‌ڵ به‌غدا ئەنجام دەدات
2025-08-15
179 جار خوێنراوەتەوە
وه‌زاره‌تی وزه‌ی توركیا ڕایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی هه‌وڵی ئه‌نجامدانی ڕێككه‌وتنێكی نوێی بۆری نه‌وتی له‌گه‌ڵ عێراق ده‌دات، ده‌شڵێت، "له‌م دواییانه‌دا به‌غدای ئاگاداركردۆته‌وه كه ڕێككه‌وتنی ئێستای هه‌نارده‌كردنی نه‌وت چیتر به‌پێی خواست و ئاره‌زوه‌كانیان نیه".
ئاڵپ ئه‌ڕسلان به‌یره‌كتار وه‌زیری وزه‌ی توركیا رایگه‌یاند، "ئه‌و بۆرییه له‌گه‌ڵ عێراق توانای گواستنه‌وه‌ی یه‌ك ملیۆن و 500 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی له ڕۆژێكدا هه‌یه، به‌ڵام ماوه‌ی 50 ساڵه به توانای ته‌واو كارناكات".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "له‌ماوه‌ی ڕابردودا حكومه‌تی عێراقمان ئاگاداركردۆته‌وه كه ڕێككه‌وتنی ئێستا له ئاست چاوه‌ڕوانییه‌كاندا نییه و وه‌ڵامی پێداویستییه‌كانی وزه‌ی جیهان ناداته‌وه، هه‌روه‌ها ڕه‌شنوسی ڕێككه‌وتنێكی نوێمان ناردوه".
جه‌ختیشیكرده‌وه، "له ئێستادا پێداچونه‌وه به پێكهاته‌ی ڕه‌شنوسه نوێیه‌كه‌دا ده‌كه‌ین، هیوادارم به‌مزوانه تیمه ته‌كنیكییه‌كان كۆببنه‌وه بۆ ده‌ستپێكردنی دانوستانه‌كان له‌سه‌ر ڕێككه‌وتنه نوێیه‌كه".
وه‌زیری وزه‌ی توركیا ده‌شڵێت، "ئامانجی حكومه‌تی عێراق قۆستنه‌وه‌ی ته‌واوه‌تی ئه‌م بۆریه‌یه، ستراتیژی گه‌ڕان و به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت و غازی توركیاش تیشك ده‌خاته سه‌ر به‌رهه‌می ناوخۆ له هه‌مان كاتدا هه‌له‌كان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات هه‌ڵده‌سه‌نگێنێت، به‌تایبه‌تی كه له ئێستادا بڕێكی زۆر كه‌می نه‌وت له عێراق به‌رهه‌م ده‌هێندرێت".
سه‌رچاوه توركییه‌كان پێشتر ئاشكرایان كردبو كه دانوستان له نێوان ئه‌نقه‌ره و به‌غدا بۆ گه‌یشتن به ڕێككه‌وتنێكی نوێ و گشتگیرتر بۆ گواستنه‌وه‌ی نه‌وت ده‌ستی پێكردوه، له بڕیارێكی سه‌رۆكایه‌تی توركیا كه له 21ی (ته‌مموز/7) له ڕۆژنامه‌ی فه‌رمی توركیادا بڵاوكرایه‌وه، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ڕێككه‌وتنی ئێستا كه له ساڵی 1973 له نێوان هه‌ردو وڵات واژۆ كراوه و له 27ی (ته‌مموز/7)ی 2026 كۆتایی دێت.
|