بەرهەم ساڵح پۆستێکی باڵا لە نەتەوەیەکگرتووەکان وەردەگرێت

2025-10-04  373 جار خوێنراوەتەوە

بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری پێشووی عێراق کاندیدە بۆئەوەی ببێتە سەرۆکی ئاژانسی تایبەت بە پەنابەرانی سەر بە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان.
 
محەممەد هەورامی، راوێژکاری بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری پێشووی عێراق بە ٧ڕۆژی راگەیاند ژمارەیەک لە وڵاتانی ئەندام لە کۆمکاری عەرەبی و وڵاتانی رۆژئاواییش، پێشنیازیان کردووە بەرهەم ساڵح ببێتە سەرۆکی ئاژانسی تایبەت بە پەنابەرانی سەر بە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان.
 
محەممەد هەورامی وتیشی، بە وەرگرتنی پۆستەکە، بەرهەم ساڵح لە هەمان کاتیشدا دەبێتە یاریدەدەری سکرتێری گشتیی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان.
 
لەبارەی هەڵوێستی بەرهەم ساڵح بۆ پێشنیازەکە، محەممەد هەورامی رایگەیاند، خەریکی تاوتوێکردنیەتی و هێشتا هیچ بڕیارێکی نەداوە.
 
بەرهەم ساڵح لە 02-10-2018 تاوەکو 13ی ئۆکتۆبەری 2022 سەرۆککۆماری عێراق بوو، لە 28ی تشرینی یەکەمی 2009 تاوەکو 5ی نیسانی 2012ش سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بوو.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە