شاندێکی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکاتەوە
2025-10-05
255 جار خوێنراوەتەوە
ئەم هەفتەیەدا شاندێکی دانوستانکار لە کوردستانەوە سەردانی بەغداد دەکات، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی داهات و مووچەی مانگی هەشت و نۆ ، بەرپرسێکی پێشووی وەزارەتی دارایی عێراق دەڵیت مووچەی مانگەکانی 11 و 12 پێویستیان بە بەدواداچوون هەیە و مەترسی فەوتانی هەیە".
سەرچاوەیەکی باڵای سیاسی ئاگادار بە ٧ڕۆژی ڕاگەیاند، لەم هەفتەیەدا شاندێکی دانوستانکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغداد دەکات بۆ بەدواداچون و چارەسەرکردنی داهاتە نانەوتییەکان و پێدانی هەردوو مووچەی مووچەی مانگەکانی هەشت و نۆی فەرمانبەرانی کوردستان.
سەرچاوەکەی ٧ڕۆژ وتیشی شاندەکە، لەگەڵ ئەو لیژنەیەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بۆ چارەسەرکردنی کێشە تەکنیکییەکانی نێوان بەغدا و هەولێر کۆدەبنەوە و گفتوگۆ لەسەر ئەو کێشانە دەکەن کە دوای ڕێککەوتنی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم لە نێوان هەولێرو بەغدا ماونەتەوە.
هاوکات فازل نەبی بریکاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، "مووچەی مانگەکانی هەشت و نۆ و دەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە بەغداد مسۆگەرە، بەڵام ئەوەی مەترسی لەسەرە مووچەی مانگەکانی 11 و 12 یە، کە پێویستیان بە بەدواداچوونی ورد هەیە.
وتیشی دەبێت وەزارەتی دارایی هەرێم و بەرپرسانی کوردستان لیژنەیەکی تایبەت لەوبارەیەوە رەوانەی بەغدا بکەن و دڵنیایی بۆ مووچەی ئەو دوو مانگە وەربگرن .
بریکاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق ئاماژەی بەوەشکردووە ئەگەر ئەو هەوڵ و بەدواداچوونە نەکرێن، ئەگەری هەیە بەغدا تووشی کێشەمان بکات و مووچەی ئەو چەند مانگە بفەوتێت
|