زیاتر له ملیۆنێك به‌رمیل نه‌وتی هه‌رێم ڕادەستی بەغدا کراوە
2025-10-04
173 جار خوێنراوەتەوە
وه‌زیری نه‌وتی عێراق ڕایدەگه‌یەنێت، تا ئێستا زیاتر له یه‌ك ملیۆن به‌رمیل نه‌وت له هه‌رێمی كوردستان وه‌رگیراوه و ده‌شڵێت، "یه‌كه‌م باره نه‌وتی هه‌رێم خراوه‌ته به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیه‌وه".
حه‌یان عه‌بدولغه‌نی وەزیری نەوتی عێراق له لێدوانێكدا به‌ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی (INA)ی ڕاگه‌یاند، "چه‌ند ڕۆژێك له‌مه‌وبه‌ر پرۆسه‌ی ناردنی نه‌وت له هه‌رێمی كوردستانه‌وه به‌ره‌و به‌نده‌ری جه‌یهان ده‌ستیپێكرده‌وه، دوای وه‌ستانی زیاتر له دو ساڵ له‌سه‌ر ئه‌م بۆرییه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "بۆ یه‌كه‌مجاره حكومه‌تی فیدراڵی نه‌وتی به‌رهه‌مهێنراو له هه‌رێم وه‌رده‌گرێت و به‌رپرسیارێتی پرۆسه‌ی هه‌نارده‌كردنی بۆ ده‌ره‌وه‌ی عێراق ده‌گرێته ئه‌ستۆ، ئه‌و بڕه‌ش تا ئێستا گه‌یشتوه‌ته زیاتر له یه‌ك ملیۆن به‌رمیل، یه‌كه‌م باریش له به‌نده‌ری جه‌یهان وه‌ستاوه، به توانای 650 هه‌زار به‌رمیل له ڕۆژێكدا".
حه‌یان عه‌بدولغه‌نی ڕونیشیكرده‌وه، "تانكه‌ره‌كه به ته‌واوی بارده‌كرێت و ده‌نێردرێته شوێنی گرێبه‌سته‌كه‌ی، ئه‌مه ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره‌یه له‌لایه‌ن حكومه‌تی فیدراڵی و هه‌رێمه‌وه له ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتویی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێم و دابینكردنی بودجه‌ی ده‌وڵه‌ت به پاره‌ی پێویست".
لە بەرەبەیانی رۆژی شەممە، 27ـی (ئەیلول/9) هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم بۆ بازاڕەکانی جیهان لە رێگەی بۆرییەوە دەستیپێکردەوە. دوای ئەوەى لە کۆتایی مانگی (ئازار/3)ـی 2023 راگیرابو.
|