گەنجێكی سەرمایەداری سلێمانی تەواوی موڵکەکانی چاڤیلاندی کڕی
2025-10-05
102 جار خوێنراوەتەوە
لە سلێمانی ، 60 موڵکەکەی کۆمپانیای چاڤی لە زیادکردنێکی ئاشکرادا فرۆشران.
رازاو حەمەئەمین پەیامنیری ٧ڕۆژ لە سلێمانی دەڵێت، سەرمایەدارێکی گەنجی خەڵکی سلێمانی موڵکەکانی کڕیوە و ئێستا خەریکی رێکارەکانە.
باسی لەوە کرد، سەرمایەدارەکە بە زیاتر لە 90 ملیار دینار موڵکەکانی کڕیوە.
رۆژی یەکشەممە، 28-09-2025، وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، رۆژی 5ـی 10ـی 2025ـی موڵکەکانی کۆمپانیای چاڤی بۆ وەبەرهێنانی گەشتیاری دەخرێنە زیادکردنی ئاشکراوە و دەفرۆشرێن.
وەزارەتی دارایی ئەو کات رایگەیاندبوو، "ژمارەی موڵکەکانی کۆمپانیاکە 60 موڵکن، بەمەبەستی گەڕانەوەی قەرزی بانکەکانی سەر بە وەزارەتمان کە بڕەکەی 91 ملیار و 760 ملیۆن و 660 هەزار و 350 دینارە؛ هاوکات سەرجەم موڵکەکان پێکەوە بە یەک پاکێج دەفرۆشرێن".
پرۆسەکە لە بەڕێوەبەرایەتیی جێبەجێکردنی دووەمی سلێمانی کرا و بەگوتەی پەیامنێری رووداو، گەنجێکی سەرمایەداری خەڵکی سلێمانی دەبێتە خاوەنی موڵکەکان.
|