نیشانەکانی لاسەرئێشە (شەقیقە) چارەسەریان هەیە؟
2025-10-07
93 جار خوێنراوەتەوە
پسپۆڕێکی نەشتەرگەرییەکانی مێشک و بڕبڕەکانی پشت، نیشانە مەترسیدارەکانی سەرئێشە و رێگەکانی خۆپارێزی و چارەسەری لاسەرئێشە (شەقیقە) روون دەکاتەوە.
د. نەشوان نەشئەت، پسپۆڕی نەشتەرگەرییەکانی مێشک و بڕبڕەکانی پشت رایگەیاند، نیشانەکانی سەرئێشەی مەترسیدار کە پێویستە نەخۆش سەردانی پزیشک بکات بریتین لە ئازارێکی زۆری بەردەوام، تا و لەرز، رەقبوون و گرژبوونی ماسوولکەکان و کەمبوونەوەی بینین.
بە وتەی د. نەشوان نەشئەت، فشاری دەروونی و دڵەڕاوکێ هۆکارێکی بەردەوامی سەرئێشەن.
سەبارەت بە لاسەرئێشە، ئەو پسپۆڕە دەڵێت، لاسەرئێشە نەخۆشییەکە چارەسەری هەیە، بەڵام بنبڕ ناکرێت.
د. نەشوان نەشئەت، ئاماژەی بەوەشکرد، چارەسەری سەرەکی لاسەرئێشە بریتییە لە خۆپاراستن لە سەرهەڵدانی، وەک دوورکەوتنەوە لە رووناکی زۆر، رێکخستنەوەی خەو و برسی نەبوون. ئەگەر ئەوانە چارەسەر نەبوون، ئەوا کۆتا بژاردە بۆتۆکس دەبێت.
|