بۆچی حکومەت وشکەساڵیی ڕاناگەیەنێت؟!
هونەر تۆفیق
07/08/2025
1021 جار خوێنراوەتەوە
90 ساڵە لەم دۆخی وشکە ساڵی یە لە هەرێمی کوردستاندا رووینەداوە . بەڵام حکومەت ئامادەنیە ڕایبگەیەنێت کە وشکە ساڵی یە و بیکاتە باری نائاسایی .
تەنیا لە سلێمانیدا نزیکەی ٤٠ هەزار ماڵ ، زیاتر لە مانگێکە بێ ئاون . واتە سەرباری بێدەرامەتیەکەیان ، تەنانەت ئاویشیان بە کڕینیش دەست ناکەوێت .
هەڵبەتە ڕوونە ، حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبەر ئەوەی پارەی نیە ، ناوێرێت وشکەساڵی ڕابگەیەنێت ، چونکە ئەوکاتە دەبێت بودجە بۆ دۆخی نەخوازراو تەرخان بکات ، ئاو بۆ ماڵە بێئاوەکان دابین بکات ، قەرەبووی جوتیارە زیان لێکەوتووەکان بکاتەوە ، بەخێرایی چارەسەر بدۆزێتەوە .. چونکە خوا نەخواستە ئەم وشکە ساڵی یە ، ئەگەر ساڵی داهاتووش بەردەوامبێت ، ژیان لە هەرێمی کوردستان کۆتایی پێدێت .
وەک دەستەوەستانی حکومەت لەهەر ئەرکێکی تر ! لەپێناو داهاتووی ژیان و مانەوەدا ، باشترەکۆمەڵگە خۆی شانبداتە بەر لێپرسراویەتی و میدیاکانیش هاوکاری هوشیارکردنەوەکە کۆمەڵگەو هاووڵاتیان بن بە گوتنی راستی مەترسیەکە..
|
هەموو وتارەکانی
هونەر تۆفیق