بۆ ئازاری جومگە کەی پێویستە سەردانی پزیشک بکرێت؟
6 کاتژمێر پێش ئێستا
136 جار خوێنراوەتەوە
ئازاری جومگەکان حاڵەتێکی باوی نێو خەڵکە و خانمان بە پلەی یەکەم دەناڵێنن بە دەستییەوە، ئازاری جومگەکان دەکرێت لە دەرەنجامی هەوکردن یاخود نەخۆشی سەوەفانەوە پەیدا ببێت.
د.ئالان نیهاد پسپۆڕی نەشتەرگەری ئێسک و شکاوی لەم باسەدا نیشانە فریاگوزارییەکان دەخاتە ڕوو کە پێویستە هەر کەسێک دووچاریان بوو دەستبەجێ سەردانی پزیشک بکات، ئەوانیش بریتین لە :
1- ئازارێکی کتوپڕ و توندی جومگەکان.
2- ئاوسان و سووربوونەوە و گەرمبوونی دەوروبەری جومگە کە دەکرێت ئاماژە بە هەوکردن بکات.
3- نەبوونی توانای جوڵاندنی جومگە.
4- شێواوی شێوەی جومگەکان دوای برینداربوون.
5- تا.
6- ئازارێکی زۆر دوای کەوتن یان زەبر .
7- ئازارەکە زیاتر لە چەند ڕۆژێک دەخایەنێت بەبێ ئەوەی باشتر بێت.
8- ڕەقبوونی جومگە لە بەیانیان کە زیاتر لە کاتژمێرێک دەخایەنێت.
9- نەخۆشییەکی ناسراوی بەرگری خۆکارت هەیە بۆ نموونە هەوکردنی جومگەی ڕۆماتیزمی و نیشانەکان خراپتر دەبن.
|