لێدوانی بافڵ تاڵەبانی لهبارهی موچه و ڕێككهوتنی ههرێم و بهغدا
2025-07-21
361 جار خوێنراوەتەوە
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سهرۆكی یهكێتی، ڕایگهیاند، بە نوێنەرایەتیی خەڵکی کوردستان چونەته بەغدا و لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان گفتوگۆیانکرد بۆ گەیشتنە لێکتێگەیشتنێک بۆ ناردنی موچە، چونکە موچەخۆران لە دۆخێکی سەختدان، "ئێستاش کە کاتی جێبەجێکردنیەتی هیوادارم هیچ لەمپەرێک دروستنەکرێت، هەروەها لە زوترین کاتدا هەناردەکردنەوەی نەوت دەستپێبکاتەوە".
بافڵ جەلال تاڵەبانی ئهمڕۆ دووشهممه لهكۆبونهوهیهكدا لەگهڵ ئەندرۆ بیزلی، کونسوڵی گشتیی بریتانیا لە هەرێمی کوردستان، دوایین پەرەسەندنە سیاسی و ئابورییەکان گفتوگۆیان لەبارەوەکرا و جەخت لە هەماهەنگی و هاریکاریی نێوان سەرجەم لایەنەکان لە هەرێمی کوردستان و عیراق کرایەوە لەپێناو زاڵبون بەسەر ئاڵنگارییەکاندا.
بهگوێرهی ڕاگهیهندراوی نوسینگهكهی، لێکتێگەیشتنی نوێی نێوان هەرێمی کوردستان و عیراق تەوەری سەرەکیی گفتوگۆکان بو و بافڵ تاڵهباتی وتی، "ئێمە بە نوێنەرایەتیی خەڵکی کوردستان چوینە بەغدا و لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان گفتوگۆمانکرد بۆ گەیشتنە لێکتێگەیشتنێک بۆ ناردنی موچە، چونکە موچەخۆران لە دۆخێکی سەختدان".
ئاماژهی بهوهشكرد، "ئێستا کە کاتی جێبەجێکردنی ڕێكهوتننامهی ههولێر و بهغدایه هیوادارم هیچ لەمپەرێک دروستنەکرێت، هەروەها لە زوترین کاتدا هەناردەکردنەوەی نەوت دەستپێبکاتەوە".
بافڵ جەلال تاڵەبانی وتیشی، "یەکێتیی بڕوای بە سیاسەتی چارەسەرکردنی کێشەکان لە رێگەی گفتوگۆوە هەیە و هەوڵەکانمان بۆ پاراستنی مافە دەستورییەکانی موچەخۆرانە".
|