حکومەتی هه‌رێم 120 ملیار دیناری راده‌ستی بەغدا کرد
2025-07-22
376 جار خوێنراوەتەوە
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ بڕی 120 ملیار دیناری داهاتی نانه‌وتی به‌شێوه‌ی كاش خرایه سه‌ر هه‌ژماری بانكی وه‌زاره‌تی دارایی عێراق.
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێم له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ سێشەممە بەشی گەنجینەی فیدراڵی لە داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی (ئایار/5)ی ساڵی 2025 کە بڕەکەی 120 ملیار دینارە، بەشێوەی کاش خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ لەلقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.
به‌گوێره‌ی رێكه‌وتنی هه‌رێم و به‌غدا، "حکومەتی هەرێم دەستدەکات بە هەناردەکردنی سەرجەم نەوتی بەرهەمهاتو لە کێڵگەکانی هەرێم (230 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا)، ئەوە جگە لە هەر زیادکردنێک لە داهاتودا لە ڕێگەی ڕێکخراوی بەبازاڕکردنی نەوتی دەوڵەتی (سۆمۆ)، وەزارەتی دارایی فیدڕاڵی بەپێی یاسای هەموارکردنەوەی یاسای بودجەی گشتی فیدراڵی بۆ هەر بەرمیلێک 16 دۆلار دەداتە حکومەتی هەرێم".
له خاڵی دوه‌می ڕێكه‌وتنه‌كه‌دا هاتوه، "ڕۆژانە بڕی 50 هەزار بەرمیل بۆ بەکارهێنانی ناوخۆیی لە هەرێم تەرخان دەکرێت بەمەرجێک حکومەتی هەرێم بەڵێن بدات تێچوی بەرهەمهێنان بۆ ئەو بڕە پارەیە بدات، ئەگەر هەرێم پێویستی پێی هەبێت، وەزارەتی نەوتی فیدراڵی تەرخانی دەکات بۆ بڕی بەرهەمێک کە هاوتایە لەگەڵ پاڵاوتنی 15 هەزار بەرمیل".
|