وه‌زاره‌تی دارایی عێراق موچه‌ی مانگی پێنجی هه‌رێمی خەرجکرد
2025-07-22
556 جار خوێنراوەتەوە
وه‌زاره‌تی دارایی عێراق رایگه‌یاند، له‌ئه‌مڕۆوه ده‌ستیان به‌خه‌رجكردنی موچه‌ی مانگی (ئایار/5)ی 2025ی موچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان كردوه وده‌شڵێت، "به‌رده‌وام ده‌بن له ناردنی شایسته داراییه‌كانی هه‌رێم، تا ئه‌وكاته‌ی حكومه‌تی هه‌رێم پابه‌ندی یاسای بودجه و بڕیاره‌كانی دادگای فیدڕاڵی و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بێت".
وه‌زاره‌تی دارایی عێراق له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، له‌چوارچێوه‌ی جێبه‌جێكردنی بڕیارنامه‌ی (550)ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كه له دانیشتنی نائاسایی خۆیدا له ڕۆژی پێنجشه‌ممه 17ی (ته‌مموز/7)ی 2025 ده‌ریكرد، ئه‌مرۆ سێشه‌ممه وه‌زاره‌تی دارایی ده‌ستیكرد به خه‌رجكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان بۆ مانگی (ئایار/5)ی 2025، خه‌رجكردنی پاره‌كه‌ش دوای ئه‌وه دێت كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پابه‌ند بو به‌و بڕیاره‌ی له‌كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌ركردا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، "به گه‌یاندنی ئه‌و بڕه نه‌وته‌ی ئێستا له كێڵگه نه‌وتییه‌كانی هه‌رێم به‌رهه‌مده‌هێندرێت بۆ ڕێكخراوی به‌بازاڕكردنی نه‌وتی ده‌وڵه‌تی (سۆمۆ)، به‌رده‌وامبون له‌سه‌ر راده‌ستكردنی، یه‌ك له دوای یه‌ك تا ئه‌و بڕه پارانه ه‌وانه ده‌كرێن كه له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بریاریان له‌سه‌ردراوه".
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، "جگه له وه‌رگرتنی پاره‌ی سه‌ره‌تایی 120 ملیار دینار له داهاته نانه‌وتییه‌كان، به‌رده‌وامبون له جێبه‌جێكردنی سه‌رجه‌م بڕگه‌كانی بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌لایه‌ن لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌وه، وه‌زاره‌تی دارایی فیدڕاڵی دوپاتیده‌كاته‌وه، به‌رده‌وام ده‌بێت له‌جێبه‌جێكردنی رێكه‌وتنه یاسایی و ده‌ستوریه‌كان به‌رامبه‌ر به‌هه‌رێمی كوردستان، تا ئه‌وكاته‌ی حكومه‌تی هه‌رێم به‌رده‌وام بێت له‌پابه‌ندبونی خۆی به‌جێبه‌جێكردنی یاسای بودجه‌ی فیدڕاڵی و بڕیاره‌كانی دادگای فیدراڵی و بڕیاره‌كه‌ی ئه‌م دواییه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق.
|