وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له‌باره‌ی دابه‌شكردنی زه‌وی رونكردنه‌وه ده‌دات
2025-07-24
379 جار خوێنراوەتەوە
سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له‌باره‌ی دابه‌شكردنی زه‌ویه‌وه داوا له ئه‌فسه‌ر و پله‌داره‌كان ده‌كات، فشار دروست نه‌كه‌ن بۆ وه‌رگرتنی زه‌وی و راشیده‌گه‌یه‌نێت، "مه‌رج نییه هه‌ر ئه‌فسه‌ر و پله‌دار و پێشمه‌رگه‌یه‌ك كه ڕه‌زامه‌ندی هه‌بێت زه‌وی پێبدرێت".
سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، "ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه كۆبونه‌وه‌یه‌ك له نێوان سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار ئه‌نجامدرا بۆ گفتوگۆ له‌سه‌ر ڕێكاره‌كانی ته‌رخانكردنی زه‌وی بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌ستخۆشی له هه‌نگاوه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد بۆ ته‌رخانكردنی پارچه زه‌وی نیشته‌جێبون بۆ ئه‌و ئه‌فسه‌ر و پله‌دار و پێشمه‌رگانه‌ی وه‌زاره‌ت و فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی (70 و 80) كه به‌هۆی خزمه‌ته‌وه شایسته بون بۆ وه‌رگرتنی زه‌وی".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، "له په‌راوێزی ئه‌م كۆبونه‌وه‌یه‌دا ئه‌م ڕونكردنه‌وه‌یه ده‌خه‌ینه‌ڕو كه پێویسته ته‌واوی ئه‌فسه‌ر و پله‌دار و پێشمه‌رگه‌كانمان پێوه‌ی پابه‌ند بن، پاش هه‌وڵه‌كانی تیمی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بۆ جه‌ختكردنه‌وه له شایسته‌بونی زۆرینه‌ی برا پێشمه‌رگه‌كان به وه‌رگرتن و دیاریكردنی سنوری جوگرافی بۆ ئه‌و زه‌ویانه‌ی كه پێیان ده‌درێت به شێوه‌یه‌ك بێت تا ڕاده‌یه‌ك دادپه‌روه‌ری سودمه‌ندیان ره‌چاو بكرێت".
ئه‌وه‌شیخستۆته‌ڕو، "ئه‌و لیستانه‌ی بڵاوكراوه‌نه‌ته‌وه ڕه‌زامـه‌ندی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی بۆ وه‌رگیراوه بۆ ته‌رخانكردنی پارچه زه‌وی، مه‌رج نییه هه‌ر ئه‌فسه‌ر و پله‌دار و پێشمه‌رگه‌یه‌ك كه ڕه‌زامه‌ندی هه‌بێت زه‌وی پێبدرێت له‌به‌رئه‌وه‌ی له دوای فلته‌ركردن و وردبینیكردن له لیسته‌كان تایبه‌ت به‌و ناوانه‌ی كه پێشتر سودمه‌ند بون ناوه‌كانیان ده‌رده‌كرێت و مافی وه‌رگرتنی زه‌ویان نییه".
باسی له‌وه‌شكردوه، "له‌كاتی پڕكردنه‌وه‌ی فۆڕم له لایه‌ن فه‌رمانگه‌ی یاسایی (به‌ڵێننامه) دراوه له‌لایـه‌ن خودی كه‌سه‌كه كه پێشتر سودمه‌ند نه‌بوه، له‌و حاڵه‌ته‌دا هه‌ر ئه‌فسه‌ر و پله‌دار و پێشمه‌رگه‌یه‌ك گه‌ر به‌ڵێننامه‌ی دابێت و له‌هه‌مانكاتدا پێشتر سودمه‌ند بوبێت لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی و كارگێری و دارایی به‌رامبه‌ر ده‌گیرێته‌به‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له چه‌ند رۆژی داهاتودا لیستی ناوی سودمه‌ندبوان كه له وه‌زاره‌تی شاره‌وانی وردبینیكراوه ده‌گاته وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بۆیه ده‌رفه‌تێك ده‌درێت به‌و ناوانه‌ی كه پێشتر سودمه‌ند بون به شێوه‌یه‌كی فـه‌رمی له لایه‌ن یه‌كه‌كانیانه‌وه به لیست وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه / سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركان / دائیره‌ی ئیداره و میره ئاگادار بكه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی توشی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی و كارگێری و دارایی نه‌بنه‌وه".
سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه رونیشیكردۆته‌وه، "ڕێكاری كارگێری بۆ ڕێكخستنی كاروباره‌كانی ته‌رخانكردنی پارچه زه‌وی بۆ ئه‌فسه‌ر و پله‌دار و پێشمه‌رگه به‌مه‌به‌ستی رێكخستنی لیسته‌كان به پێی خاڵبه‌ندی و سنوری جوگرافی و وردبینی كۆتایی له وه‌زاره‌تی شاره‌وانی ماوه‌یه‌كی پێویسته تاوه‌كو لیستی كۆتایی راده‌گه‌ینرێت، بۆیه داوا له ته‌واوی ئه‌فسه‌ر و پله‌دار و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان ده‌كه‌ین كه سه‌ردانكردن و فشاركردن بۆ سه‌ر لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانیه‌كان و لیژنه‌ی زه‌وی له وه‌زاره‌تمان ئه‌نجام نه‌ده‌ن تا ئه‌و كاته‌ی لیستی كۆتایی به گشتی راده‌گه‌ینرێت".
هه‌ر به‌گوێره‌ی رونكردنه‌وه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركان، "هه‌ماهه‌نگی ته‌واو كراوه له نێوان وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و وه‌زاره‌تی شاره‌وانی كه هیچ ئه‌فسه‌ر و پله‌دار و پێشمه‌رگه‌یه‌ك ئه‌گه‌ر مه‌رجه‌كانی وه‌رگرتنی پارچه زه‌وی بیگرێته‌وه ئه‌وا مافی نافه‌وتێت".
ئاشكراشیكردوه، به‌مه‌به‌ستی ڕاستكردنه‌وه، رێكخستنی داتا و زانیاری تایبه‌ت به لیسته‌كانی ئاماده‌كراو بۆ وه‌رگرتنی زه‌وی به‌رپرسی ئیداری یه‌كه‌كان كاری پێویست ئه‌نجامده‌ده‌ن به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ دائیره‌ی ئیداره و میره و لیژنه‌ی زه‌وی وه‌زاره‌تمان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته.
رونیشیكردۆته‌وه، بۆ ئاگاداری هه‌مو لایه‌ك، ڕاستی و دروستی لیستی ده‌رچوه‌كان له په‌یجی فه‌رمی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بڵاوده‌كرێته‌وه له‌كاتی خۆیدا. هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كی تر باوه‌ڕپێكراو نییه كه له سۆشیال میدیا بڵاوده‌كرێته‌وه".
|