تاڵیبان: ڕێگه به گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌مریكییه‌كان بۆ باگرام ناده‌ین
2025-10-07
97 جار خوێنراوەتەوە
ئه‌میر خان موته‌قی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌فغانستان له کاتی وتوێژ له‌گه‌ڵ سێرگی لاڤرۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕوسیا پشتڕاستیكرده‌وه، كابول ڕێگه به گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا نادات بۆ بنكه‌ی ئاسمانی باگرام.
زه‌میر كابولۆڤ نێرده‌ی تایبه‌تی سه‌رۆك كۆماری ڕوسیا بۆ كاروباری ئه‌فغانستان رایگه‌یاندوه، هه‌ردو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌فغانستان و روسیا له چوارچێوه‌ی حه‌وته‌مین كۆبونه‌وه‌ی ڕاوێژكاری مۆسكۆ سه‌باره‌ت به ئه‌فغانستان كۆبونه‌وه.
ئه‌م لێدوانه دوای ئه‌وه هات دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا هه‌ڕه‌شه‌ی له ئه‌فغانستان كرد ئه‌گه‌ر ڕه‌تیبكاته‌وه بنكه‌ی ئاسمانی باگرام ڕاده‌ستی ئه‌مریكا بكات، لێكه‌وته‌ی "خراپ"ی لێده‌كه‌وێته‌وه، ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی پێشبینی ده‌كات ده‌ستبه‌جێ بنكه‌كه بگوازرێته‌وه.
له به‌رامبه‌ردا به‌رپرسانی ئه‌فغانستان كاردانه‌وه‌ی توندیان به‌رامبه‌ر به لێدوانه‌كانی تره‌مپ نیشاندا، لای خۆیه‌وه عه‌بدولمه‌تین قانی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌فغانستان، لێدوانه‌كانی سه‌رۆكی ئه‌مریكای به "پڕ له ڕق و كینه و خواستی فراوانخوازی" وه‌سفكرد.
زه‌بیحوڵا موجاهید وته‌بێژی تاڵیبان به توندی بانگه‌وازی سه‌رۆكی ئه‌مریكای بۆ كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی بنكه‌ی ئاسمانی باگرام له ئه‌فغانستان ڕه‌تكرده‌وه، له چاوپێكه‌وتنێكی تایبه‌تدا له‌گه‌ڵ سكای نیوز وتی "ئه‌فغانییه‌كان هه‌رگیز ڕێگه ناده‌ن زه‌ویه‌كانیان له هیچ بارودۆخێكدا ڕاده‌ستی هیچ كه‌سێك بكرێت".
|