قوباد تاڵەبانی: قووڵایی ستراتیجیی هەرێمی کوردستان بەغدایە
16 کاتژمێر پێش ئێستا
249 جار خوێنراوەتەوە
قوباد تاڵەبانی دەڵێت، قووڵایی ستراتیجیی هەرێمی کوردستان بەغدایە، بەڵام رەخنەشی لە حکومەتی فیدراڵ گرت و گوتی، "ئاوا وڵات ناچێت بەڕێوە".
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە دیداری مێری لە هەولێر ئەو قسانەی کرد.
ئەو هەروەها رایگەیاند، "کێشەکە تەنیا لەوێدا نییە کە [لە عێراق] دەستوور وەکو خۆی جێبەجێناکرێت، بەڵکو کۆمەڵێک پڕۆژەیاسای زۆر هەن و لە بەغدا راگیراون کە کەلێنی دەستوور پڕدەکەنەوە. ئەوەش لە بەغدایە و ئەگەر کورد لە بەغدا بەهێز بێت، دەتوانن ئەو کەلێنانە پڕبکەنەوە".
پانێڵەکەی قوباد تاڵەبانی لە مێری تایبەت بوو بە کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا.
قوباد تاڵەبانی لەبارەی یاسای نەوت و گازەوە گوتی، "ئەگەر یاسایەکی نەوت و گاز هەبێت، تەنیا بۆ کوردستان نییە، بۆ بەسرە و ئەنباریش باشە. دڵنیاییەکی زیاتریش دەداتە وڵاتەکە کە کۆمپانیا جیهانییەکانیش بێنە عێراق و بەبێ دوودڵی کار بکەن".
|