عێراق گرێبەستێكی گەورەی دیكەی لە بواری نەوتدا ئەنجامدا
16 کاتژمێر پێش ئێستا
257 جار خوێنراوەتەوە
محه‌مه‌د شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق سه‌رپه‌رشتی مه‌راسیمی واژۆكردنی ڕێككه‌وتننامه‌ی نێوان وه‌زاره‌تی نه‌وت و كۆمپانیای ئێكسۆن مۆبیلی ئەمریكی كرد و جه‌خت له‌سه‌ر گرنگی به‌شداریكردنی كۆمپانیای ئێكسۆن مۆبیل كرده‌وه له نوێكردنه‌وه‌ی ژێرخانی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی عێراق و هه‌مه‌جۆركردنی سه‌رچاوه‌كانی هه‌نارده‌كردن.
بەگوێریە ڕاگەیەندراوێكی نوسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق، محه‌مه‌د شیاع سودانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، سه‌رپه‌رشتی مه‌راسیمی واژۆكردنی ڕێككه‌وتننامه‌ی پره‌نسیپه‌كانی (HOA)ی نێوان وه‌زاره‌تی نه‌وت و كۆمپانیای ئه‌مریكی ئێكسۆن مۆبیل كرد.
ئاماژەی بەوەشكرد، له میانه‌ی پێشوازیكردنی له پیتێر لاردن، جێگری سه‌رۆكی كۆمپانیاكه پیتێر لاردن و شاندی یاوه‌ری به ئاماده‌بونی كاروباری ئه‌مریكا له عێراق، سه‌رۆك وه‌زیران ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه، ڕێككه‌وتنه‌كه هه‌نگاوێكی گرنگه بۆ داهاتوی كه‌رتی نه‌وت له عێراق و په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه ئابورییه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا.
سودانس جه‌ختیشی كرده‌وه، ده‌رگاكان به‌ڕوی هه‌مو كۆمپانیا گه‌وره جیهانییه‌كاندا كراوه‌ن بۆ به‌شداریكردن له په‌ره‌پێدانی كه‌رتی نه‌وت. ئاماژه‌ی به بایه‌خدانی حكومه‌ت به هاوكاری له‌گه‌ڵ كۆمپانیا گه‌وره نه‌وتییه‌كان، به‌تایبه‌تی ئه‌مریكییه‌كان بۆ كاركردن له كێڵگه نه‌وتییه گرنگه‌كان، له‌وانه كێڵگه‌ی مه‌جنون له به‌سره، و خواستی ڕاكێشانی وه‌به‌رهێنان له كه‌رتی وزه و په‌ره‌پێدانی، به‌تایبه‌تی له بواری وه‌به‌رهێنانی گازدا.
سه‌رۆك وه‌زیران جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگی به‌شداریكردنی كۆمپانیای ئێكسۆن مۆبیلكردهوه له نوێكردنه‌وه‌ی ژێرخانی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی عێراق و هه‌مه‌جۆركردنی سه‌رچاوه‌كانی هه‌نارده‌كردن، و به‌كارهێنانی نوێترین ته‌كنیك و ته‌كنه‌لۆژیا له بواری پیشه‌سازی نه‌وتدا؛ به مه‌به‌ستی پێشخستنی كه‌رتی نه‌وت و زیادكردنی به‌رهه‌م.
لایخۆیه‌وه پیتێر لاردن، سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ سه‌رۆك وه‌زیران ده‌ربڕی له‌سه‌ر هه‌نگاوه‌كانی حكومه‌ت له به‌هێزكردنی هاوكاری دو قۆڵی، و پیرۆزبایی جه‌ژنی نیشتمانی عێراقی لێ‌كرد، ستایشی پێشكه‌وتن و گه‌شه‌سه‌ندنی به‌رچاوی كرد كه وڵات له سه‌رجه‌م سێكته‌ر و بواره‌كاندا به‌خۆوه‌ی ده‌بینێت.
|