كەی باشترین كاتە بۆ ئەنجامدانی لەیزەری چاو؟
2025-07-25
59 جار خوێنراوەتەوە
پسپۆرێکی نەشتەرگەری و نەخۆشییەکانی چاو دەڵێت، كاتێك گونجاوە بۆ ئەنجامدانی لەیزەری چاو دەرەجەی چاوەکە گونجاو بێت بۆ ئەنجامدانی لەیزەر یان تەمەنی کەسەکە لە نێوان ١٨-٤٥ ساڵ بێت.
د.میران حەسەن پسپۆری نەشتەرگەری و نەخۆشییەکانی چاو لە نووسینێكدا چەند زانیارییەك لەبارەی وادەی ئەنجامدانی لەیزەرەی چاو دەخاتەڕوو،
دەقی نووسینەكەی :-
كەی باشترین كاتە بۆ ئەنجامدانی لەیزەری چاو ؟
یەكەم- کاتێک دەرەجەی چاو لە کزبوون وەستابێت بۆ ماوەی شەش مانگ بۆ ساڵێک، بەم شێوەیە ڕێژەی سەرنەکەوتنی لەیزەرەکە زۆر کەم دەبێتەوە.
دووەم- تەمەنی کەسەکە لە نێوان ١٨-٤٥ ساڵ بێت
سێیەم –گلێنەکەی گونجاو بێت بۆ ئەنجامدانی لەیزەر
چوارەم-دەرەجەی چاوەکە گونجاو بێت بۆ ئەنجامدانی لەیزەر.
|