چەند ئامۆژگارییەک بۆ تەندرووستی چاوەکانتان
3 کاتژمێر پێش ئێستا
52 جار خوێنراوەتەوە
پسپۆرێکی نەشتەرگەری و نەخۆشییەکانی چاو دەڵێت: بۆ پاراستنی تەندرووستی چاوتان چەند ئامۆگارییەك جێبەجێ بكەن لەوانەش، پشکنینی بەردەوامی چاو لانی کەم شەش مانگ جارێک.
د. میران حەسەن پسپۆری نەشتەرگەری و نەخۆشییەکانی چاو لە نووسینێكدا ئاماژە بەچەند ڕیگایەك دەكات بۆ پاراستنی تەندروستی چاوتان.
دەقی نووسینەكەی :-
پشکنینی بەردەوامی چاو لانی کەم شەش مانگ جارێک
لە چاوکردنی چاویلکەی ڕەش بۆ دەرەوە و بەر خۆر
خواردنی ئەو خواردنانەی دەوڵەمەندن بە ئۆمێگا ٣ و ڤیتامین A,C,E
جێبەجێ کردنی یاسای ٢٠-٢٠-٢٠
واتا هەر ٢٠ خولەک جارێک سەیری شتێک بکە بە ٢٠ پێ دوور بێت بۆ ماوەی ٢٠ چركە.
|